جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: لە چەند رۆژی داهاتوو بەرهەمی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی دەبینین

دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد ك تێیدا چاوی بە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی باڵا كەوت, جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:” لە چەند رۆژی داهاتوو بەرهەمی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی دەبیین”.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: “سەردانەكەی سەرۆك بارزانی گرنگی زۆری دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتوو بەرهەمەكەی دەبینین”.
هەروەها جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت و هەموو ئەو بڕیارانەی عەبادیش كە دژ بە هەرێمی كوردستانن هەڵدەوەشێندرێنەوە.