پارتی پێشنیارده‌كات كه‌سێكی بێلایه‌ن بكرێته پارێزگای كه‌ركوك،به‌ڵام یه‌كێتی ڕه‌تیده‌كاته‌وه
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق زیاتر لەساڵێکە بەغدا پارێزگارێکی سەپێندراوی بۆ كەركووك داناوه ، یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام له هه‌مووی شکستی ھێناوە .
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پرسی پۆستی پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كات و پیشنیار ده‌كات كه پۆستی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن كه‌سێكی بێلایه‌ن پڕبكرێته‌وه،به‌ڵام یه‌كێتی به پێشنیاره‌كه‌ی پارتی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك ڕازی نابێت .
رێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگه‌یاند: “ھەموومان بەرپرسین لە پۆستی پارێزگاری كەركووك، ئەگەر بمانەوێت ئەو پۆستە ھی كورد بێت، دەبێ ھەموومان دەستی بۆ بەرین و كاری بۆ بكەین، دەبێ كوردێك پارێزگاری كەركووك بێت تا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت، ئەوكات ھەركەسێك بردییەوە پیرۆزبایی لێدەكەین”.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی گوتیشی: “زۆرجار باس لەوە دەكرێت كە رێككەوتن لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك كراوە، بەڕاشكاوانە دەڵێم ھیچ رێككەوتنێك لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكە نەكراوە”.
لە دوای خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبەر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بە بەرنامە كار بۆ بەعەرەبكردنی شارەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیانی كورد بۆ بەجێهێشتنی شارەكەیان دەكەن، كە بە بیانووی جۆراوجۆر شەوان هێزە میلیشیاكان هەڵدەكوتنە سەر دانیشتوانی شاره‌كه پشكنین دەكەن، دۆخی ئەمنیی شاری كه‌ركوك تەواو خراپە و تەقینەوە و دزی و پیاوكوشتن بەردەوام لە فراوانبوونە، بە مەبەست هێزە سەربازییەكان نایانەوێت ئارامی بۆ كەركووكییەكان دابین بكەن، بۆئەوەی شارەكەیان بەرەو هەرێمی كوردستان بەجێ بهێڵن.