لهسهر رێگای سلێمانی – كهركوك ئهفسهرێك كوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆشهممه ۲٤ی۱۱ی۲۰۱۸ لە نزیك چێشتخانەی کانی شەیتان، لەسەر رێگای کەرکووك- سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە لەناو ئۆتۆمبێلێك دەستڕێژی گولـلە لە سێ هاووڵاتی کراوە کە سەرجەمیان خەڵکی کەرکوکن و یەکێکیان گیانی لەدەستدا”.
بەپێی زانیاریەکان، كوژراوەكە ناوی فەلاح حەسەنە وله نهتهوهی توركمان -شیعهیه و ئەفسەرە لە پۆلیسی کەرکووك دوو کەسی دیکەش برینداربوونە، ئێستا لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵن و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
لای خۆیهوه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “ئەمڕۆ ۲٤-۱۱-۲۰۱۸، لەسەر رێگای سلێمانی – كەركووك (نزیك خواردنگەی كانی شەیتان) لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی تر دەكرێت كە سێ سەرنشینی تێدا بووە و بریندار دەكرێن، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بۆ شوێنی رووداوەكە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكانەوە كە ئەفسەری پۆلیسی كەركووكە بەناوی (ف ، ح ، خ) لەدایكبووی ۱۹۹۰ گیانلەدەستدەدات”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە: “لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەردە قارەمانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە”.