به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق۱۰ كەس گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت :” بەھۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەتایبەت قەزای شەرگات، ۵ كەس گیانیان لەدەستدا، لە زیقاریش ۲ كەسی دیكە، ھەروەھا لە میسان كەسێكی دیكە گیانی لەدەستدا.

هه‌رله‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دا هاتووه‌و ده‌شلێت :” بەھۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە بەسرە كەسێك و لە واستیش كەسێكی دیكە گیانیان لەدەستداوە و ۲۲ كەسیش بریندرابوون، ۳ ھەزار كەسیش دەربەدەربوون.

هاوكات شەوی رابردوو ته‌رمی گه‌نجێك كه‌ ناوی (ا. ع) و له‌ بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی گه‌ڕه‌كی واسیتی شاری كه‌ركووكه‌ و له‌ هۆزی باجه‌لانه‌، وه‌كو ئه‌ندازیار له‌ كۆمپانیایه‌كی نه‌وت كار ده‌كات،له‌ نزیك گوندی مه‌لا قه‌ره‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ دۆزرایه‌وه‌،له‌و كاتەی باران بەخوڕ دەباری، ئه‌و گه‌نجه‌ ویستوویه‌تی به‌ ته‌نها به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك، به‌ڵام له‌ نزیك گوندی شۆریجه‌ (ده‌كه‌وێته‌ نێوان دیبه‌گه‌ و مه‌لا قه‌ره‌)، له‌ كه‌ندێكی پڕ ئاوی داوه‌، له‌ ئاكامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جۆری پیكاب هایلۆكس ده‌بڵ قه‌مه‌ره‌، وه‌رگه‌ڕاوه‌ و خۆیشی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوی لافاوی بارانه‌ به‌ خوڕه‌كه‌، له‌ كه‌ندێكی گوندی مه‌لا قه‌ره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌شی له‌ نزیكی گوندی شۆریجه‌ بووه‌.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند ناوچەیەكیش بەھۆی بارانی بەخوڕ لافاو و دروستبووە.

Back to top button