پارتی: له داهاتویه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕوانی مژده‌ی گه‌وره بن

فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دێته‌ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت: “له‌داهاتویه‌كی نزیكدا خه‌ڵكی كوردستان گوێیان له‌مژده‌ی گه‌وره ده‌بێت”.
د.مه‌یاده محه‌مه‌د نه‌جار په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند: “مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌هاتنی سه‌رۆك بازرانی بۆ به‌غدا بریتییه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو هه‌روه‌ها یه‌كلاییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی ناوخۆی عیراق”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی گوتیشی:”سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق و سه‌ركرده سیاسیه‌كان به‌وردی باسی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدای كردوه به‌تایبه‌ت پرسی بودجه‌و موچه‌و ماده‌ی ۱٤۰و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پرسی نه‌وت و له‌لایه‌ن به‌غداشه‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دراوه”.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ۲۲ی۱۱ی۲۰۱۸ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.
لە درێژەی دیدارەکانیدا سەرۆک بارزانی له شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سرو ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە موقته‌دا سه‌درڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆبوويه‌وه.