پیلانەكانی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردن چیە

نیاز حاجی
 
ئێران ئەگەر بیەوێت دەست بەسەر ناوچەیەکدا بگرێت ، کێشە و ململانێی تێدا دروست دەکات ، دۆخی ئەو ناوچەیە ئاڵۆز دەکات بۆئەوەی خۆی ببێت بە خاوەن ماڵ …
ئەوە عێراق و لوبنان و ئەوە سوریا و ئەوەش یەمەن ….
لە کردستانیشدا …
بەهۆی ململانێی نێوان یەکێتی و گۆڕانەوە توانی هەژمونی خۆی بەسەر سلێمانیدا زاڵ بکات …
هەرەوەها ئەگەر بیەوێت دەست بەسەر حزب یان هێزێکی سیاسیدا بگرێت ، باڵ باڵێنی تێدا دروست دەکات ، نمونە یەکێتی …
دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال رێگر بوو لەوەی سەرکردەیەکی کۆکەرەوە لە ناو یەکێتی دروست بێت ، بەهۆی ئەوەوە توانی دەست بەسەر باڵێکی یەکێتیدا بگرێت …
ئێستا ئێران هەژموونی خۆی بەسەر یەکێتی و سلێمانیدا زاڵ کردوە …..
قاسم سلێمانی لەناو شاری سلێمانی سەردانی خەڵکەکەی دەکات ، هەڕەشەش لە باڵی ناوەندی بڕیار دەکات کە سلێمانی جێگای هەژموونی ئێرانە ، قبوڵ ناکات دژایەتی باڵی دەسترۆیشتوو بکەن …
ئێران توانیویەتی بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی سلێمانی و ئەو ململانێیانەی کە لەنێوان یەکێتی و گؤران و ململانێی نێوان باڵەکانی یەکێتی کە خۆی دروستی کردوە ، ئیرادەی خەڵکی شۆرشگێری سلێمانی زەوت بکات ، پێگەی خۆی تێدا بەهێزبکات و دەست لە کاروبارەکانی وەربدات ، پارێزگار لابدات و پارێزگار دابنێت ، خوێندنی تێدا پەک بخات ، فەرمانگەکانی بوەستێنێت .
پێویستە دڵسۆزان و کوردپەروەرانی شار ، رێگا لەو پاوانخوازیەی ئێران بگرن و پارتیش یارمەتیان بدات …
چیتر نابێ شاری هەڵمەت و قوربانی ، ئیرادەی زەوت بکرێت .
Back to top button