پارتی بۆ پێكهینانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كاته‌وه .
بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ۱٦ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند:” پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوە سیاسییەكانی پارتی دەست پێ بكاتەوە”.
بەرپرسی لقی ۱٦ـی پارتی ده‌ڵێت:” كۆبوونەوەكانی ڕابردوو بۆ شكانی بەستەڵەكە سیاسییەكان بوو، بەڵام كۆبوونەوەی ئەمجارە تایبەت دەبێت بە پێكهێنانی حكوومەت و گفتوگۆكان لە چوارچێوەی پێكهێنانی حكوومەت دەبێت”.
دوو هەفتە له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژكردن سەردانی هەریەك لە یەكێتی وبزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد وشانده‌كه‌ی پارتی ڕاوێژكاری بوو هه‌لویست و داواكاری یه‌كێتی و گۆرانی گه‌یانده‌وه به سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان .