فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد : وازهێنانی مه‌لا به‌ختیار كه‌لێنێكی گه‌وره بۆ یه‌كێتی دروست ده‌كات
به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نیگەرانی و تووڕەبوونی لای مەلا بەختیار دروست كردووه، ئێستا له نێو یه‌كێتی دا باس له توڕه‌بون و هه‌ندێك جاریش باس له وازهێنانی مه‌لا به‌ختیار له یه‌كێتی ده‌كرێت .
فەرید ئەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاند:” ماوەیەکە مەلا بەختیار سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناکات، ھەرچەندە داوای لێکراوە کە بگەڕێتەوە سەر ئیش و کارەکانی خۆی، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێکی بۆ گەڕانەوە نەداوە”.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتی ده‌شڵێت:” تا ئێستا مەلا بەختیار هۆکاری نیگەرانییەکانی ئاشکرا نەکردووە، ”بێگومان منیش ناتوانم ھیچ بڵێم، چونکە خودی مەلا بەختیارم نەبینیوە، تاوەکوو ھۆکاری نیگەرانییەکانیم بۆ باس بکات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نیگەرانییەکانی پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە“.
فەرید ئەسەسەرد له‌باره‌ی وازهێنانی مه‌لا به‌ختیار له حزبه‌كه‌ی گوتیشی : ”ئەگەر مەلا بەختیار واز لە ڕیزەکانی یەکێتی بھێنێت، یان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی بکات، بێگومان کەلێنێکی گەورە بۆ یەکێتی درووست دەکات، چونکە مەلا بەختیار سەنگی خۆی ھەیە و ھەموو یەکێتی پێویستی پێیەتی“.
هاوكات به‌شێك له‌كادیرانی یه‌كێتی ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕێی حزبه‌كه‌یانن كه پلە و پۆستەکانیان بەرز بکاتەوە، بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر لە هەمان پلە و پۆستی پێشوویان ماونەتەوە، دوای گه‌رانه‌وه‌یی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناویه‌كێتی و تێكهلكردنهوهی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له ناو یه‌كێتی دا كادیره‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانی گه‌رانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحن بۆ ناوحزبهكهیان كه‌له وانه‌یه پله‌و پۆستی حیزبیان له‌سه‌ر حیسابی ماندوو بوونی خه‌ڵكی تر پێبدرێت.