په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌شه بودجه‌ی كوردستان بۆ سه‌دا 14 به‌رز ده‌كرێته‌وه
به‌شه بوودجه‌ی كوردستان كه له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی تا سه‌دا 12 دابه‌زێنرا، بۆ سه‌دا 14 زیاد ده‌كرێت له‌په‌رله‌مانی عێراق”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، سه‌رباری تێبینیمان له‌سه‌ر به‌شه بوودجه‌ی عێراق كه پێشتر دابه‌زێنرا بۆ سه‌دا دوانزه به‌ڵام له‌ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق به‌شه بودجه‌كه‌ی بۆ سه‌دا 14 به‌رز كردۆته‌وه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌شداری بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستی سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌ندرێن دۆسكی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق گوتی” رۆژی دووشەممە وەڵامی ئەو 9 خاڵە دەدەرێتەوە کە لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە پێشکەش بە لێژنەی دارایی حکومەت و پەرلەمانی عێراق بۆ پێداچونەوە بە پڕۆژە یاساکە کراوە”.
شایانی باسه ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی کورستان 12.6%ە، بەڵام بە گوێرەی دەستووری عێراق و لە ژێر رۆشنایی رێژەی دانیشتوانی عێراق دەبێت 17% بێت. نوێنەرانی کوردیش هەوڵدەدەن بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد بکەن تاکو پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت و خۆری قەیرانی دارایی بە تەواوی لە ئاسمانی کوردستان ئاوا ببێت .