ئێران ۹كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ڕاوێژكاری سه‌رۆكۆمارن ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیا ئێرانییه‌كان لە نووسینگەی سەرکۆماری ئێران ، نۆ کەس کە زۆربەیان لە ڕاوێژکارانی حەسەن ڕۆحانین، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

ئەو کەسانەی كه‌ ده‌ستیان له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ بریتین لە:

۱.مەسیح موهاجری، نوێنەری سەرکۆماری لە زانکۆ ئیسلامییەکان.

۲.عەلی یوونسی، نوێنەری سەرکۆمار بۆ کاروباری قەوم و ئیتنیکەکان.

۳.ئەکبەر تورکان، نوێنەری سەرکۆماری بۆ بووژانەوەی بینا و شوێنە کۆن و لەمێژینەکان.

“حەسەن ڕۆحانی داوای هەرسێکیان قەبووڵ کردووە” هاوكات بەپێی هەمان سەرچاوە مەحموود واعێزی، سەرۆکی نووسینگەی سەرکۆماری و سەرپەرشتی دیوانی سەرکۆماری داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەم کەسانەی قەبووڵ کردووە.

٤.سەید ڕەزا ئەکرەمی، یەکێک لە ڕاوێژکارانی سەرکۆماری.

۵.عەلی جەنەتی، ڕاوێژکاری سەرکۆمار.

٦.بەهمەن حوسێن‌پوور، جێگری ناوەی پێشوازی و پرۆتۆکۆلی سەرکۆمار.

۷.موحسێن موحبی، سەرپەرشتی ناوەندی کاروباری یاسای نێودەوڵەتیی نووسینگەی سەرکۆمار.

۸.فەرەدوون وێردی‌نەژادا، ڕاوێژکاری میدیایی سەرکۆمار.

۹.خەلیل موعەزەم‌زادە، جێگری پشتیوانی و سەرچاوە مرۆییەکان لە نووسینگەی سەرکۆمار.

Back to top button