دیواری كۆنكرێتی ناوچەی سەوز لە بەغدا هەلگیران

 

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵگرتنی دیواری كۆنكریتی ناوچەی سەوز هەلبگرێت, كە لە دوای ساڵی 2003ـەوە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان داخراوە، جارێكی دیكە، دەكرێتەوە.

لەگەڵ دەستبەركاربوونی خوولی نوێی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق، بڕیاردرا بە هەڵگرتنی تەواوی كۆنكریتەكانی سەر رێگەی هاووڵاتییان لەناوچەی سەوزی بەغدا، بۆ ئەوەی ناوچەكە بۆ هاتووچۆ بكرێتەوە.

پێشتریش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك یەكەم سەرۆكوەزیران لە دوای 2003، بڕیاریدا نووسینگەكەی بباتە دەرەوەی ناوچەی سەوز.

ناوچەی سەوزی بەغدا، بە ناوچەیەكی نێودەوڵەتی دادەنرێت، بەو پێیەی زۆربەی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان، لەو ناوچەیەی بەغدان، كە دیارترینیان باڵیۆزخانەی ئەمەریكایە.

 

Back to top button