بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌رێگای نێت تیڤی و ئه‌ڤین ئاسۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێچیرڤان بارزانی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، نیت تیڤی كه‌ناڵی ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ پاش داوه‌ت كردنی قوباد تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌رێگای ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌وه، چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی جیاواز پاره له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی وه‌رده‌گرن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش داوه‌تكردنی قوباد تاڵه‌وبانی له‌م كه‌ناڵه ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، له‌رێگا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌شه‌وه، چه‌ندین جار سه‌ردانی سلێمانی و گۆڕی تاڵه‌بانیان كردووه و له‌وێش چاویان كه‌وتووه به قوباد تاڵه‌بانی و هێرۆخان و پاڤێل تاڵه‌بانی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه، ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ چه‌ند جارێك سه‌ردانی ده‌باشانیان كردووه له سلێمانی و له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ هێرۆخان و پاڤێل و قوباد تاڵه‌بانی دانیشتوونه، له هه‌ر سه‌ردانێكدا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی پاره‌یان به‌و كه‌ناڵه داوه، سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێش قوباد تاڵەبانی مێوانی نێت تیڤی بێت ئەو کەناڵە بە هەموو شێوەیەک دوور بوو لە بابەتی سیاسی و ناوهێنانی هیچ سەرکردەیەکی کوردستان و حیزبی، دوای ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دا ( قوباد تاڵەبانی ) بوە مێوانی بەرنامەیەکی ئەو کەناڵە ( بابەتی سیاسی ) گەشەی سەند و هێنرایە ناو بەرنامەکانەوە ( لە یەکەم بەرنامە ) ناوی سەرۆک بارزانی هێنرا خرایە رێزی چەند کەسێکی تر، بۆ لێدان له‌كه‌سایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” هەر لە مانگی ( ٨ ) دا ( لە بەرنامەیەکی تری ) ئافرەتان ره‌خنه‌ی تووندی له نێچیرڤان بارزانی گرت لە کاتێکدا بەرنامەکە هیچ پەیوەندی نەبوو بە ( بابەتی سیاسی) پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو ( دووبارە ناوی سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی) هێنرایە ناو بەرنامەکە ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه هێرشێكی ئه‌م كه‌ناڵه‌یه پاش سه‌ردانیان بۆ ده‌باشان، دژ به پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی پارتی”.
شایانی باسه ئه‌م كه‌ناڵه به‌ناوی كه‌ناڵی كۆمه‌لایه‌تی له هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد له ئێستادا له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كرێت كه له كۆمه‌لایه‌تیه‌وه بگۆڕێت بۆ كه‌ناڵێكی سیاسی و حزبی له‌دژی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كار بهێنرێت”.