حەسەن رۆحانی: هاوار بۆ موسڵمانان دەبات, هاوكاریان بن دژ بە ئەمریكا
دوای ئەوەی ئەمریكا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند ئێستا ئەو وڵاتە لە ژێر باری قورسی سزاكانە, داوا لە ئەوروپا لە لایەك موسلمانان لەلایەكی دیكە دەكات كە هاوكاریان بن دژ بە ئەمریكا, حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران، داوا لە موسوڵمانانی جیهان دەكات دژی ئەمەریكا یەكبگرن و چیدی فەرشی سووری بۆ دانەخەن.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رۆحانی لە كۆنفراسی نێودەوڵەتی یەكێتی ئیسلامی لە شاری تاران رایگەیاندووە: “خۆ خزانە ریزەكانی رۆژئاوا بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا دژی ئاین و ناوەكانی داهاتووی ئێمەن”.
دەشڵێت: “ئێمە بژاردەی ئەوەمان هەیە، فەرشی سوور بۆ ئەو تاوانبارانە رابخەین، یاخود دژی نایەكسانی بوەستینەوە و دڵسۆز بین بۆ پەیامبەر، قورعان و ئیسلامەكەمان”.
لە ماوەكانی رابردوو، چەندین وڵاتی وەك سعوودییە، ئێران و توركیا ئاینی ئیسلامیان بەكارهێناوە بۆ درێژەدان بە سیاسەتەكانیان، ئەمەش وایكردووە جەنگەكانی عێراق، سووریا، یەمەن و لوبنان بە ئاڵۆزی بمێننەوە.
رۆحانی رەخنە لە پەیوەندی سعوودییە و ئەمەریكا دەگرێت و دەڵێت: “ئێمە دەتوانین بەرگری لە سعوودییە بكەین بێ ئەوەی داوای 450 ملیار دۆلار بكەین”.