بە ڤیدیۆ: لە بەشە ناوخۆی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی, سوكایەتی بە كچە قوتابیەكان دەكرێت
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە هۆی خراپی خزمەتگوزاریەكانی نێو بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و بوونی سەگی بەرەلا لە نێو بەشە ناوخۆییەكان, قوتابیە كچەكانی ئەو بەشە ناوخۆییانە خۆپیشاندانێكیان رێكخست و ناڕەزایەتیان دەربڕی, لە بەرامبەردا بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكانیش هەڕەشە و سوكایەتیان پێ دەكات.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست(خواكوڕك) كەوتووە, تێیدا درەنگانی شەوی ڕابردوو قوتابیانی بەشە ناوخۆیی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان ئەنجامدا و لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكەش نەژاد حوسێن، سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی پاڵ بە قوتابییەكانەوە دەنێت و پێیان دەڵێت: “بەیانی بەقوربانتان دەبم”، كە مەبەستی لێی سزادانیانە.
هەر بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە بڵاو كراوەتەوە، كچە قوتابییەكان داوای لابردنی ئەو سەگانەی نزیك بەشەناوخۆییەكانیان دەكەن، بەڵام ئەو بەرپرسەی بەشە ناوخۆییەكانی سلێمانی، هەڕەشەی تێبەردانی سەگی زیاتر لەو كچە قوتابیانە دەكات و قسەی نەشیاویان پێ دەڵێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە قوتابییەكانی بەشە ناوخۆیی كەمپی نوێی كچانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەكرد، كە بەشە ناوخۆییەكەیان هیچ خزمەتگوزاییەكی تێدان نییە و ئەو سەگانەشی لەو ناوچەیەدان و بەرەڵان پەلاماریان دەدەن، ئەمشەویش دوو قوتابی كچ سەگ پەلاماری داون.