دكتۆر سلێمان كێ بوو، چی كردووە بۆ كوردستان
خواكوڕك
(سه‌عید چوروك -كایا ) خوێندكارێكی كوردی كۆلێژی پزیشكی مرۆیی له زانینگه‌ی جوكوروڤای توركیا خویندوویه‌تی له شاری بینگۆڵ له باكوری كوردستان له دایكبووه، ئه‌ندامی ماڵبادێكی ناودار و خانه‌واده‌یه‌كی روناكبیر‌و كورد په‌روه‌ره له باكووری كوردستانە ،به هۆی كارامه‌یی و لیهاتوویه‌وه له ساڵی ١٩٩٠ ده‌بێته ئه‌ندامی جڤاكی سیاسی له ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) سه‌ركردایه‌تی سه‌ده‌ها چالاكی و ئۆپه‌راسێونی دژی سوپای توركی كردوه و فه‌رمانده و به‌رپرسیاریتی سه‌ده‌ها گه‌ریلای له ئه‌ستۆ بووه .
فه‌رمانده‌ی قاره‌مان ناسراو به (دكتۆر سلێمان دوای ده‌ستگیركردنی ئوجه‌ڵان له ساڵی ١٩٩٨ و بڕیاری كۆنگره‌ی ٧ی (pkk) كه ده‌بێته هۆی گۆڕێنی دروشمی خه‌بات و ستراتیژی كاركردنیان له( رزگاری و سه‌ربه‌خۆی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و بونیادنانی كوردستانێكی یه‌كگرتوو سه‌ربه‌خۆ ) بۆ ڕاوه‌ستانی خه‌باتی چه‌كداری و بێده‌نكردنی چه‌كه‌كان و وازهێنان له دروشمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی مه‌زن گۆرینی به دروشمی (دیموكراسی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی گه‌لان )ده‌كه‌وێته كیشه‌ی جیاوازی بیروڕا له گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك له هه‌ڤاڵه‌كانی بریاری وازهێنان ده‌دات له ڕیزه‌كانی (pkk) رووده‌كه‌نه كوردستانی باشوور دكتۆر سوله‌یمان له سالی ٢٠٠٠ ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران ده‌گرێته به‌ر له شاری هامبۆرگ له ئه‌ڵمانیا ده‌بێته په‌نابه‌ر درێژه به خویندن ده‌دات .
دكتۆر سوله‌یمان له ساڵانی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێته ژێر فشارێكی سیاسیه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری (pkk ) بووه و یه‌كیك بوو له داواكراوانی سیاسی له لایه‌ن توركیاوه كاتێك مافی په‌ناهه‌نده‌یی وه‌رده‌گرێت توركیا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ناچار ده‌كات كه مافی په‌ناهه‌نده‌یی ڵێ وه‌رگرێته‌وه و وه‌كو داواكاری یه‌كه‌م ڕاده‌ستی بكاته‌وه‌وه به‌ڵام ئه‌ڵمانیا داواكه‌ی توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ڕێگه به دكتۆر ده‌دات كه له خویندن به‌رده‌وام بێت .
هاوڕێ نزیك له دكتۆر سوله‌یمان هونه‌رمه‌ند (یه‌حیا سه‌لو ) ده‌ڵێت دوای هاتنی داعش و هێرشی بۆ كوردستان له ساڵی ٢٠١٤ دكتۆر ژیان وبیركردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت بڕیاری ده‌ست پیكردنه‌وه‌ی خه‌بات ده‌دات له ڕێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، ده‌ڵێت ناتوانم قبووڵی بكه‌م كوردستان له مه‌ترسی بێت و من پێشمه‌رگه نه‌بم ،شاره‌زایی و تواناكانی خۆی چڕ ده‌كاته‌وه له گرنگترین و مه‌ێرسیدارترین یه‌كه‌ی ناو هیزه‌كانی پێشمه‌رگه كه (یه‌كه‌ی پووچه‌ڵكڕدنه‌وه‌ی مین و بۆمبه خۆكوژییه‌كان)ه، تیمێك پێكده‌هێنێت و ڕاهێنانیشیان پێ ده‌كات، زۆركوردانه و چالاكانه له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌زارها بومب مین پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و گیانی هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌ش ده‌پارێزێت و ڕزگار ده‌كات، به‌شداری هه‌موو ئوپه‌راسیۆنه‌كانی زرگاركردنه‌وه‌ی شنگال و به‌ره‌كانی موسڵ ده‌كات تا ده‌گاته باشیك، له ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/١٠/٢٨ له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تونێلێكی مینڕێژكراو به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و راسته‌خۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و دوای ٣ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خوشخانه‌ی كوبلنز شه‌هید ده‌بێت”.
شه‌هیدی فه‌رمانده دكتۆر سوله‌یمان برای بچووكی نوسه‌ری شورشگێری كوردی باكووری كوردستان (سه‌لیم چورۆك كایا )یه كه له ساڵه‌كانی ١٩٨٠ له لایه‌ن توركیاوه زیندانی كراوه دوای ڕزگاربوونی ساڵی ١٩٩١ له رۆژنامه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ یه‌نی گوشه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بیت ،وه‌كو وانه‌بیژ له له زانینگه‌ی بۆغازجی كارده‌كات، دواتر به هۆی فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك رووده‌كاته یۆنان و دواتر ئه‌ڵمانیا له‌وێش كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ناوازه‌ی وێژه‌یی و شانۆی رۆمان له چاپ ده‌دات كه گرنگترینیان بابه‌تگه‌لێكی ڕه‌خنه‌ییه دژی میتۆد‌و فه‌رهه‌نگی سیاسی (pkk )ده‌نووسێت كه به‌ناوبانگترینیان (ئایه‌ته‌كانی ئۆجه‌ڵان)ه به زمانی توركی كه به‌و هۆیه‌شه‌وه بریاری كوشتن و سزادانی بۆ ده‌رده‌كرێت له لایه‌ن ڕیكخستنه‌كانی( pkk )ه‌وه ..
سه‌رچاوه
Tevgera cwanên Kurd
وه‌رگێڕان
خواكوڕك