فرسەت سۆفی:” سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەكردنی كێشەی ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان و گەڕانەوەی سەربەرزانەی پێشمەرگەیە

دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد كە لە میانەی سەردانەكەی چاوی كەوت بە هەرەیەكە لە عادل عبەدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەندین بەر پرسی باڵای دیكەی عێراق, ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری هەموو پرسە چارەنوسسازەكانی كورد، پێویستە گفتوگۆو دانوستانی ئاشتیانەیە لەگەڵ بەغدا بكرێت و پارتی و بەرپرسانی بەهیچ شێوەیەك نەیانوتووە بایكۆتی بەغدا دەكەین و رێگەی گفتوگۆو دانوستان ناگرینەبەر.
فرسەت سۆفی ئەندامی پیشووی پەرلەمانی كوردستان,گوتیشی: “سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە، نەك بۆ بەرژەوەندی پارتی”.
هەروەها فرسەت سۆفی گوتیشی “پارتی و بارزانی لەكاتی بانگەشەی ریفراندۆم و لەدوای ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەش باسیان لەو نەكردووە كە ناچنە بەغدا و بایكۆتی دەكەن، بەپێچەوانەوە بۆ چارەسەری هەموو پرسە چارەنوسسازەكانی كورد، بێجگە لە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ بەغدا هیچ رێگە چارەیەكی دیكە نەماوە”.
گوتیشی: “سەردانی بارزانی بۆ بەغدا دەبێتە بەشێك لە هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخی نێوان هەولێرو بەغدا و هەروەها دەبێتە بەشێكیش لەچارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردولا”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو گوتشی:” گفتوگۆو دانوستانەكانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بۆ چارەسەری دۆخی ناوچە جێناكۆكەكانەو، هەوڵدەدرێت چارەسەرەكەش بەشێوەیەك بێت كە پێشمەرگە سەربەرزانە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەو بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراق پرسی ئەمنی ئەوناوچانە بەڕێوەببەن.