لەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی شەڕوناکۆکی دوو بنەماڵە دوو کەس بریندار دەبن

 

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵەی چەمچەماڵ درووست بوو کارگەیشت بەوەی کەشەڕ لەنێوانیان ڕوبدات

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیان بەهۆی شەڕو پێکدادانی ئەو دوو بنەماڵەیە دوو کەسیان لێ بریندار بوە

هەر لەوبارەیەوە جێگری بەڕێوەری تەندروستی ووتی بەگەشتنی هەردوو بنەماڵە بۆ بەردەم نەخۆشخانە گرژی ئاڵۆزی دروست بوەو پۆلیس بۆبڵاوەکردن بە دۆخەکە تەقەی بەئاسماندا کردەو خەریکی چارەسەری بریندارەکانن

Back to top button