رەوشی کەش و هەوای کوردستان

دوای ئەوەی پێلێکی سەرماو باران ڕووی لەهەرێمی کوردستان و عێراق کرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی و لەکاتەکانی بەیانیدا، ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، ئاگاری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، لە دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، لە کەرکووکیش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی بارانێکی مامناوەند ھەیە، لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 26/11/2018،  لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

Back to top button