عێراق: پارێزگاكانی میسان، واست، رۆژهه‌ڵاتی زیقار، رۆژهه‌ڵاتی به‌سره باشوری ئه‌نبار ده‌خرێنه ئاماده‌باشییه‌وه
پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی به‌لێزمه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و له چه‌ندین ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو له‌ئارادایه و چه‌ند پارێزگایه‌كیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌رێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: “حاڵه‌تی ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا له عێراق هێشتا به‌رده‌وام و كاریگه‌ره، ئێستا هه‌ور به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ته‌واوی ناوچه‌كانی باكوور “هه‌رێمی كوردستان” و باشووری عێراقی ته‌نیوه و ئه‌مشه‌و هه‌ور ناوچه‌كانی رۆژئاواش داده‌پۆشێت”.
هاوكات لای خۆیه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند:” به‌هۆی بارانی به‌خوڕ لافاو هه‌ستاوه و زیانی به زیاتر له ۸۰۰ خانوو له گونده‌كانی (حوریه و حه‌زرانیه) گه‌یاندووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین”.
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه كه ، ۱۵ خانوو به ته‌واوه‌تی داڕماون و ۱۵ كه‌سیش بریندارن، هاوكات ۳ هه‌زار خێزانیش ئاواره بوونه.
شه‌وی رابردوو به‌هۆی پێشبینیكردنی بارانی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو، چوار پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق، كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی ئاسمانی و به‌رگری شارستانی ئاگادار كرابوونه‌وه.