نێچیرڤان بارزانی : تووندوتیژی ئافرهتان پرسێكی کلتوری و کەڵەکەبووی سەدان ساڵەیه
ئەمڕۆ یەكشەممە ۲۵ی۱۱ی۲۰۱۸نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی راگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرهتان رایگەیاند:”ئێمە پێویستیمان بە پاڵەپەستۆی ژنانە، بۆ ئەوەی بتوانین لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیدا هەنگاو بنێین، پرسی ئافرەت یان تووندوتیژی پرسی کولتوورێکی کەڵەکەبووی سەدان ساڵە، حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ناتوانن بە تەنها ئەوکارە بکەن ئەگەر لەلایەن ژنان خۆیانەوە پاڵەپەستۆیەک نەبێت، ئێمە هەموو نەرمییەکمان تێدایە بۆ ئەوەی لەژێر ئەو فشارەی ئەواندا هەنگاوی پێویست لەپێناو بەرژەوەندی یەکسانی نێرو مێدا بەدیبهێنن”.
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان گووتی :” سوپاسی یان کۆبیش، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکەم کە ئەمڕۆ لەو مەراسیمەدا بەشدارە لەگەڵ ئێمە، بێشک بەشداربوونی بەڕێزیان نیشانەی پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لیژنەی خانمانە کە بەو ئەرکە هەڵدەستن”.
گوتیشی :” سیاسەتی هەرێمی کوردستان چ وەک حکومەت و چ وەک لایەنەکانی دیکەی ناو کۆمەڵگەی کوردستان رۆڵێکی زێدە گرنگی گێڕاوە لەوەدا ئافرەتانی کوردستان چالاکتر و ئازاتر بکەونە بەرچاو، بە تایبەتی لە هەردوو بواری خوێندن و کارکردندا، ئەمڕۆ لە کاری دامەزراوەکانی حکومەتدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان نێر و مێدا نییە”.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دهڵێت : “كێشەی کولتوور تەنیا لە رێگەی پەروەردەی قوتابخانەوە دەگۆڕدرێت، بە جۆرێک پڕۆگرامەکانی خوێندن بە شێوەیەک بن کە یەکسانی تێدا رەنگبداتەوە، هەرەوەها رۆشنبیری و پەروەردەی مامۆستایان گۆڕانیان بەسەردابێت، ئێمە رەنگە بتوانین لە رێگەی یاسا و سزاوە بەشێک لە کۆمەڵگە بگۆڕین، بەڵام گۆڕینی سەرەکی تەنها بە دروستکردنی بیرکردنەوەیەکی تازە لای پەروەردەی منداڵان و نەوەکانەوە جێبەجێ دەبێت.” .
لهبارهی ئازادی ئافرهتانهوه سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان باس له شاكاره مهزنهكهی ( مهم وزین) ی ئهحمهدی خانی دهكات و دهڵێت :” مامۆستای گەورەمان ئەحمەدی خانی لە شاکارە مەزنەکەیدا (مەم و زین) باسی ئەو ئازادییەی کردووەو گوتوویەتی من ئەو چیرۆکەم بۆیە نووسی تا خەڵکانی نەناس و بیانی نەڵین کچان و کوڕانی کورد ئازاد نەبوون لە یەکسانی و گۆڕینەوەی هەستی خۆشەویستیدا، ئەحمەدی خانی دەڵێ:
دا خـــەلق نــەبـێژتـن کو ئەکراد
بێ مەعرفـەتن بێ ئەصل و بنیاد
هەم ئەهلی نەزەر نــبێن کوکرمــــانج
عەشقی نەکرن ژبۆ خــوە ئارمان
هەروەها لەو سەردەمەدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی زۆر رێنوێنی دەرکردووە بۆ نەهێشتنی چەوساندنەوەی ژن، لەوانە نەهێشتنی فرەژنی و رێزگرتن لە ویستی کچ لە کاتی شوکردندا، هەروەها مەسەلەی گەورە بە بچووک، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستاش لە هەندێک شوێن لە کۆمەڵگای ئێمە هەیەو شتێکی هەتا بڵێی ناشرینیشە.
له كۆتایی گوتارهكهیدا نێچیرڤان بارزانی گوتیشی :” ئێمە دەبێت درێژەپێدەری مێژووی خۆمان بین، پێشکەوتنەکانی دونیاش بۆخۆمان بقۆزینەوە، لەبەر ئەوەی پێشکەوتنەکانی دونیا دوای ئەزموونی تاڵی گەلان هاتووەو دەستکەوتی هاوبەشن لەنێوان مرۆڤایەتیدا، هیچ شەرم و لاساییکردنەوە نییە ئەگەر ئێمە ئەزموون لە پێشکەوتنی گەلانی دیکە لە دونیادا فێر ببین و جێبەجێیان بکەین، پێشکەوتنی تەکنیکی لەو سەردەمەدا شتێکی گەورەی پێچەوانە کردووەتەوە، کە دەبێت لێی ئاگاداربین”.