گۆران ناوی كاندیدهكانی بۆ جێگری پارێزگاو قائیمقامی ههڵهبجه دهنێرێت بۆ ئهنجومهنی وهزیران
بزوتنەوەی گۆڕان ناوی كاندیدهكانی بۆ پركردنهوهی پۆستی جێگری پارێزگاو قائیمقامی ههڵهبجه پێشكهش به ئهنجومهنی وهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان كردووهو چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی كاندیدەكانی پۆستی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە وەربگرن.
نزار مەحمود، بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند:” كاندیدەكانیان پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە ، ئەنجومەنی وەزیران كاندیدەكانیان رەت نەكردۆتەوە، بەڵام هیچ كاتێكیشیان دیاری نەكردووە بۆ پێدانی ئەو پۆستانە بە بزوتنەوەی گۆڕان”.
بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە پارێزگای هەڵەبجە گوتیشی :” بزوتنهوهی گۆڕان حەمید بارامی كاندید كردووە بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و شاهێن رەزا-ش كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە”.
بەپێی رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی پۆستەكانی هەڵەبجەو سلێمانی دابەشكراون و دوو ساڵی یەكەم پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لای بزوتنەوەی گۆڕان بوو، دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە لە لایەن یەكێتییەوە،لە ئێستادا بەپێی هەمان رێككەوتن بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت پۆستی جێگری پارێزگار و قائێمقامی هەڵەبجە كە تا ئێستا لای یەكێتییە وەربگرێتهوه .