نه‌ریمان سابیر باوكی نما ده‌ستگیرده‌كرێت
نما كچی نه‌ریمان سابیر لەسەر رەخنەگرتن لە رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، باوکی ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ۲٥ی ۱۱ی ۲۰۱۸ نە ریمان سابیر باوکی (نما) ئەو کچە بچوکەی کە بەشێوەیەكی ناتەندروستانە پەروەردە دەکرێت و قسه‌ی نه‌شیاوی گه‌وره‌كانی له شێوه‌ی ته‌نزئامێزو هه‌ندێك جاریش له شێوه‌ی گاڵته‌و گه‌پ تائاستی سوكایه‌تی و ته‌شهیركردن پێده‌گوازرێته‌وه بۆ خه‌ڵك ، به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه.
لای خۆیه‌وه شاگوڵ رەئووف هاوسه‌ری نه‌ریمان سابیر‌و دایکی نما گووتی:” هەق نیە لە سەر گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی سكاڵا له‌سه‌ر نماو باوكی تۆماربکرێت ، بەڵکو پێوویستە بە قسەوەڵامیان بدرێتەوە”.
نو‌عمان عه‌بدولره‌حمان بەڕێوەبەری بەرنامەکانی مناڵپارێزی کوردستان ڕەتی کردەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیی نما سکاڵایان لەسەرنهریمان سابیر تۆمارکردبێت بەڵکو باوکی نما چەند جارێک تەشهیرو سوکایەتی بە ڕێکخراوەکەمان کردوە بۆیە سکاڵامان لەسەر تۆمارکردوە.
شیاوی باسە نما نەریمان ئەو منداڵەیە کە بەشێوەیەکی ناپەروەردەییانە لەلایەن کەس وکارەکەیەوە گرتەی ڤیدیۆیی پێدەردەکرێت و خەمی گەورەکانی لەسەر شان نراوە کەئهمەش پێچەوانەی مافەکانی مناڵان و بەندەکانی مافی منداڵانه له جیهاندا.