به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌وامی زانكۆی سلێمانی ڕاگیرا
چه‌ند جارێك قوتابیانی به‌شه ناوخۆیی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان له‌دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و پاكوخاوێنی له هه‌ردوو به‌شی كوڕان و كچان و مامه‌ڵه‌ی خراپی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ۲۵‌ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری به‌شه ناوخۆیی كوڕان و كچان ،دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر نەژاد حسێن سەرپەرشتیاری پێشووی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ،قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌كان و قوتابیه‌كانی دیكه‌ی زانكۆی سلێمانیش خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردوه .
ئاراز زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :” ڕاستە كە كێشەی ئاو هەیە لە بەشە ناوخۆییەكان و ئەوە ناشارێتەوە، شەش بەشە ناوخۆیی بە تەواوی گرفتی بێ ئاویان هەیە، بەڵام لە دوو بۆ سێ ڕۆژدا سەرجەم گرفتەكان چارەسەر دەبن”.
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گوتی :” ئەو سەگانەی كە لە حەوشەی زانكۆدان “سەگی بەڕەڵان” و ئەوان وەكو زانكۆ نە لەگەڵ ئەوەن ئەو سەگانە لەوێ بن نە دەیانەوێت بیانكوژن و لایەنی پەیوەندیداریشیان ئاگاداركردووەتەوە”.
ئاراز زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گوتیشی :”سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەكانی كچان دورخراوەتەوە و ئێستا سەرپەرشتیارێكی نوێ دەستبەكاربووە تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواودەبن”.
لای خۆیه‌وه هۆگر کەمال بەرپرسى ڕاگەیاندنى کاروبارى قوتابیانی زانکۆى سلێمانى ڕایگەیاند:” لە سبەینێ، دووشەممە(٢٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٨) دەوامى خوێندن لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەى کێشەى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆکە چارەسەر دەکرێن”.
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو به‌هۆی چونه ناوه‌وه‌ی سه‌گ بۆ به‌شه ناوخۆی كچان گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی ، به‌ڵام گرژی و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شه ناوخۆیی رویدا و كاردانه‌وه‌ی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
https://streamable.com/jfixn