له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ژه‌مه‌كه‌ت سه‌ووزه و میوه بخۆ
هه‌روه‌ك ده‌زانین خواردنى سه‌ووزه و میوه چه‌ند گرنگه بۆ ته‌ندروستى ، ڕۆژانه هه‌وڵ بده هه‌رسێ ژه‌مه‌كه سه‌ووزه و میوه له‌سه‌ر سفره‌ى ژه‌مه‌كانت ئاماده بێت ، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك جۆریش بێت گرنگ له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانتدا سه‌ووزه و میوه بخۆیت.
بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌چه‌ند گرنگه سه‌ووزه و میوه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا بخورێت و له‌چى دوورمان ده‌خاته‌وه :-
• خواردنى سه‌ووزه و میوه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا دوورت ده‌خاته‌وه له جه‌ڵده‌ى مێشك و خێرا لێدانى دڵ .
• بوونى ریشاڵ له سه‌ووزه و میوه‌دا ڕێگرى ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ى كالۆرى.
• ڕێگرى ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆڵى خوێن.
• سه‌ووزه و میوه ڕێگرى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ده‌كه‌ن.
• خواردنى سه‌ووزه و میوه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا ڕێگرى قه‌ڵه‌و بونت ده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له توش بونت به نه‌خۆشى شه‌كره .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه