باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی و راوێژكارێكی خامەنەی چیان گوت
خواكوڕك
ئاژانسێكی ئێرانی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە شاندی یەكێتی لە باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی دا سەردانی تەهرانیان كردووە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای ئێرانی عومەر فەتاح گوتوویەتی ئێمە بەشێكین لەئێران و بەرگری لە بەرژەوەندی و سەقامگیری ئێرن دەكەین و مەلا بەختیاریش دڵگرانی خۆی لەمەڕ جوڵەی هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاندووە،
پێشتر عەلی ویلایەتی، گەورە راوێژكاری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئەمریكا بەنیازە دەوڵەتێكی نوێ بۆ كورد و عەرەب لە ناوچەكە دروست بكات، سنووری دەوڵەتەكەش لە رۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ باكووری عێراق درێژدەبێتەوە.
ئەندامێكی سەركردایەتی لە باڵی “ناوەندی بڕیار”بە رووداوی راگەیاندووە “ئاگاداری ئەو سەردانە نین بۆ تاران. تەنانەت رۆژێك پێش سەردانەكە ئەندامێكی ئەو شاندە لای ئێمە بوو هیچی باس نەكرد، بۆیە نازانین ئەجێندای سەردانەكە چییە، بەڵام رەنگە بەشێكی پەیوەندی بە كێشە نێوخۆییەكانەوە هەبێت”.
هەروەها ناوەندی بریار دەلێت، ئێران بەردەوام لەسەر هێڵ نەبووە و لە كاتی هاتنیشیان تەنیا پێشنیازیان كردووە، ئەوەش لەبەر نزیكایەتی سنووری یەكێتی لە ئێرانەوە كە ئەو وڵاتەش دەبێت تاوتوێی ئەگەرەكان بكات”.
سەركردەكەی ناوەندی بڕیار هۆشداری دا لە هەر رێككەوتنێك كە لەو سەردانەدا بكرێت و گوتی “هەر رێككەوتنێكیش بكەن لای ئێمە شەرعیەتی نییە، چونكە بەپێی پەیڕەو، جێگرانی سكرتێر بەرپرسی یەكەمی یەكێتین”.