سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌وه بێڕێزی به قوتابیان ده‌كات
نەژاد حسێن، كادری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه له حزبه‌كه‌ی،هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌گ تێبه‌ردان له كچانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانکۆی سلێمانی دەکات.
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا نەژاد حسێن، سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ھەڕەشەی تێبەردانی ۵۰ سەگ لە کچە خوێندکارەکانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی سلێمانی دەکات.
ئاوارە ئەحمەد، ئەندامی ڕایەڵەی خوێندکارانی گۆڕان، ڕاگەیاند: “ئەو کەسانەی بە پاڵپشتیی حزب لە زانکۆی سلێمانی دانراون، ئەوەندەی خزمەتی حزب دەکەن، خزمەتی زانکۆ و خوێندکاران ناکەن“.
ئەندامی ڕایەڵەی خوێندکارانی گۆڕان گوتیشی :” سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەکان، لەو جنێو و سووکایەتییانەی بە کچانی خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکانی کردووە ”دیارە حزبەکەی بەو شێوەیە پەروەردەی کردووە، ئەگینا چۆن دەبێ ئەو جنێو و قسە نەشیاوانە بە کچانی خوێندکار بڵێت؟“.
لای خۆیه‌وه ساوێن بەھادین، ڕێکخەری ڕایەڵەی خوێندکارانی زنکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان،ڕاگەیاندبوو لە ئەنجامی ئەو ڕەفتارە ناشیرنانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه ناوخۆییه‌كان، ”پێویستە وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەست لەکار بکێشنەوە“.