سیفه‌تی‌ پڕۆفیشناڵبونی راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ و په‌لاماردانه‌

یه‌كێتی حیزبێكی ناوچه‌خواز و قین له‌ دڵه‌ خاوه‌نی ده‌یان میدیای به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن .. نووسه‌ر وڕۆژنامه‌نووسی قه‌ڵه‌م فرۆش و بێویژدان و بێموڕاڵه‌، یه‌كێتی حه‌وت پشتتی به‌ جاشایه‌تی و وڵات فرۆشی هێناوه‌وخۆی پێ شۆڕشگێڕی عه‌یاره‌ ۲٤ ،میدیای سه‌ربه‌ لاهور جه‌نگی ئه‌ندایاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یان هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراوو چه‌واشه‌كارییانه‌ی دژ به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ .

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٨، سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یه‌كێكه‌ له‌ مورته‌زیقه‌كانی میدیا چه‌واشه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی به‌ میدیا کە بە پشتیوانیکردنەکانی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری حزبەکەی ناسراوە، بە یەکێک لەو میدیایانەی سەر بە لاهوور جەنگی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانی لەبار بردووە.

تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ و په‌لاماردان و ته‌شهیر و … سیفه‌تی‌ پڕۆفیشناڵبونه‌ له‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی و هه‌ركه‌س گوێنه‌داته‌ ئیتیكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ و خۆی‌ خاڵی‌ بكاته‌وه‌ له‌ مۆڕاڵ، جنێو به‌ پارتی ڕێبازی بارزانی بده‌وچانسی‌ پۆست و كورسی‌ هه‌یه‌ ، میدیای یه‌كێتی هه‌رچی ده‌نوسێت دوای ناچێته‌وه‌ سه‌ری كه‌ بزانێت چی نوسیوه‌ و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی‌ وشكه‌كه‌ڵه‌كی‌ تۆمه‌تن وئاره‌قی‌ شه‌رم سه‌راپا ته‌ڕیان ناكات و خه‌جاڵه‌تی نایانگرێت .

Back to top button