یەکێتی ئەورووپا رەزامەند بوون لەبارەی جیابوونەوەی بەریتانیا
دوای ئەوەی بەریتانیا ریفراندۆمی بۆ جیابوونەوە لەیەکێتی ئەورووپا سازدا کە زۆرینە لەگەڵ جیابوونەوەبوون، ئەمڕۆ پرسی جیابوونەوەی بەریتانیا لەلایەن سه‌ركرده‌ی 27 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاوتوێکرا، واژۆ کرا لەسەر جیابوونەوەی بەریتانیا.
له‌وباره‌یه‌وه دۆناڵد توسك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، 27 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دۆكیۆمێنتی راگه‌یه‌ندراوی سیاسی‌یان په‌سند كرد، كه رێككه‌وتنی جیابونه‌وه و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كێتیی ئه‌وروپا-به‌ریتانیا دیاریی ده‌كات.
رێككه‌وتنه‌كه دوای نزیكه‌ی 40 خولهك له ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه واژۆ كراوه.
ده‌قی رێككه‌وتنی جیابونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن دانوستانكارانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌ریتانیاوه ئاماده‌كراوه و پێشبینی ده‌كرێت ده‌سته‌به‌ری یاسایی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بكات، كه له ئه‌نجامی ده‌رچونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا دێنه ئاراوه.