دە حزبی دیکە لە عێراق دامەزران

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای عێراق بە بڕیاری پەرلەمان کاراکرایەوە، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێی په‌سه‌ندكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران بڵاویانكرده‌وه، “ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بڕیاریدا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی 10 حزبی نوێ په‌سه‌ند بكات”، دووپاتیشیكرده‌وه، “ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان پێدراوه سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كانیان به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و بڕگه‌كانی یاسای حزبه سیاسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ركراوه، ته‌واو كردووه”.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران داوایان له سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه كردووه كه داوای مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان كردووه و رێككاره یاساییه‌كانیان ته‌واو كردووه، “خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تنامه‌كانی دامه‌زرندنیان وه‌رگرن”.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “ئه‌و حزبانه‌ی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان وه‌رگرتووه، ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شدار بن”.
یاسای ژماره “36”ـی حزبه سیاسییه‌كانی عێراق له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ره‌وایه‌تی پێدرا، دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ش ده‌رگای دامه‌زراندنی به‌ڕووی حزبه سیاسییه‌كاندا كرده‌وه و ساڵانه چه‌ندین حزبی نوێ داوای مۆڵه‌تی كاری سیاسی پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ن.