لەبەرامبەر هاو هەڵوبَستی لە ماوەی رابردوو لاهور و بافێل كورەكەی كۆسرەت رەسوڵ دەكەن بە بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن

 

لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر وداگیركرانی كەركووك, كۆسرەت رەسوڵ لە بەیاننامەیەك دا وەك كالفام ناوی گرووپی خیانەتكری بردووە, بەڵام دواتر لە بەرامبەر پێدانی پارەی نەوتی بە قاچاغبراوی كەركووك و پۆست بە كوڕێكیان كەوتە ژێر كاریگەری خیانەتكاران, بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك كوڕی كۆسرەت رەسوڵ دەبێتە بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی.
بەپێی زانیاریەكان خواكوڕك كە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو دەستی كەوتووە, باڵی خیانەتكاری یەكێـتی دەیانەوێت گۆڕاكاری لە پۆستی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بكەن كە رەفعەت عەبدوڵا ئێستا بەر پرسیەتی, لە بری ئەو پۆستەكە دەدرێت بە كەسێكی نزیك لە كۆسرەت رەسوڵ كە نزیكترینیان كوڕی كۆسرەت رەسوڵە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

سەرچاوەی زانیایەكانی خواكورٍك گوتیشی:” ئێستا زۆرینەی یەكێتی لەگەڵ ئەوەدان شاڵاو كۆسرەت رەسووڵ كە ئێستە بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتییە بكرێت بە بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستن و كۆسرەت رەسووڵیش ئەو كارەی پێ پەسەند بووە”.

شایەنی گووتنە:” یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماوەی ڕابردوو چەندان كێشەی ناوخۆی هەبووە و تا ئێستەیش بەشێك لەو كێشانە چارەسەر نەكراوەن، ئەو حزبە چەندان ساڵە هیچ كۆنگرە و پلنیۆمێكی نەكردووە و دوای كۆچی دوایی سكرتێری گشتیی ئەو حزبەیش كوڕەكانی تاڵەبانی دەستیان بەسەر بەشی دارایی و تەناهیی یەكێتیدا گرت.

Back to top button