نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا هەنگاوێكی گرنگ بوو

 

دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد بۆ پشتگیر كابینەی نوێی حكومەتی عێراق, نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنێن، لەپێناو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا.

یان كۆبیچ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە “گەشبینم بەرامبەر ئەوەی هەولێر و بەغدا كێشەكانیان چارەسەر بكەن” و دەشڵێت: “لە بارەی پرسی نەوتەوە ڕێككەوتن كراوە”.

كۆبیچ داواشدەكات، “كیشەی كەركوك بەڕێگای سیاسی چارەسەر بكرێت”.

لەلایەكی دیكەشەوە نێردەی یەكێتی ئەورووپا لە هەولێر جەخت دەكاتەوە، “جگە لە گفتوگۆ نابێت هەولێر و بەغدا بیر لە هیچ شتێكی دیكە بكەنەوە بۆ چارەسەری كێشەكانیان”، داواشدەكات، “لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەموو لایەنەكان بەشداری تیادا بكەن”.

Back to top button