حەشدی شەعبی لە داقوق دوو گەنجی كوردیان رفاند

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك و بەشێكی زۆری خاكی كوردستان كەوتە دەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, ئێستا ئەو ناوچانە رووبەرووی تەعریب و راوەدوونانی كورد بوونەتەوە, جگە لە بێسەرو شوێنكردنی بە دەیان كەس دوێنێ‌ لە گوندی “زەنقەر”ی كاكەیی‌نشین لە سنووری قەزای “داقووق”ی سەر بە كەركووك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵییەوە دوو گەنجی كوردی كاكەیی دەستگیر كراون.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك “ئێوارەی دوێنێ 19/11/2018 لە گوندی زەنقەری كاكەیی‌نشین لە سنووری قەزای داقووق، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجام داوە”.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوتیشی “لەكاتی پشكنینی ماڵێكی كاكەییدا، دەمەقاڵێ لە نێوان هێزەكە و دوو گەنجی ماڵەكەدا درووست بووە و لەلایەن هێزەكەوە هەردوو گەنجەكە دەستگیر كراون”.

ماوەیەكە دۆخی ئەمنیی سنووری داقووق خراپتر بووە و حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان بەبێ هۆ هەڵدەكوتنە سەر ماڵە كوردەكان و گەنجان دەسگیر دەكەن و زەخت و گوشاریان دەخەنە سەر.

Back to top button