سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی كۆبۆوە
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك سەردان ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كردووە و ڕۆژی یەكشەممە 25ـی 11ـی 2018 لە ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دووایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵۆگۆڕ گرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێنشینی ئەبوزەبی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بە مەبەستی پێشكەوتنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشاندا و هاوكاتیش ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و هەماهەنگی بۆ مەبەستی بەرەوپێشچوونی سەقامگیریی لە ناوچەكە بە گشتی دەربڕی.