لهپێنج پارێزگای عێراق بههۆی لافاوهوه ۲۱ كهس گیانیان له دهستدا
شهوی رابردوو بههۆی پێشبینیكردنی بارانی بهخوڕ و ههستانی لافاو، چوار پارێزگای ناوهڕاستی عێراق، كهوتنه حاڵهتی ئاماده باشییهوه و هێزه ئهمنییهكان و هێزی ئاسمانی و بهرگری شارستانی ئاگادار كرابوونهوه.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه “لە ٤۸ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی لافاوەوە ۲۱ کەس له پارێزگاكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە ۱۸۰ کەسیش برینداربوون، کە زۆربەیان دانیشتووی شارۆچکەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن”.
ھاوكات، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، شانەیەكی رووبەڕووبونەوەی كارەساتە سرووشتییەكانی رەوانەی نزیك شەرگات كردووە.
بەهۆی لافاوە زیانێكی زۆر قەزای شەرگان و ناوچەكانی باشوری نەینەوا كەوتووە ،چەندین شوێن و ماڵ ژێر ئاوكەوتووە بەهەزار هاوڵاتیش بەهۆی لافاوە زیانی ماددی بەرماڵەكانیان كەوتووە.