قادر حه‌مه جان : حوكمڕانیه‌تی به بێ پارتی و یه‌كێتی زه‌حمه‌ته
قادر حەمەجان، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۱ـی سلێمانی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “حکومڕانی لە کوردستان بەبێ یەکێتی زۆر زەحمەتە، لە هەمان کاتیش‌دا حکومڕانی بەبێ پارتی زەحمەتە”.
قادر حەمەجان، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۱ـی یه‌كێتی دەشڵێت: “خەڵكی كوردستان بۆ ئەوە دەنگیانداوە كە ژیانێكی باشتریان لەوەی ئێستا ھەبێت، بۆیە پێویستە پارتی و یەكێتی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و داوای رەوای خەڵكی كوردستان ھەنگاو بنێن و سەروەت و سامانی وڵاتەكەمان بخەینە خزمەتی خەڵكەوە.”
لایەنه سیاسییەکان لە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتدان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک براوەی یەکەم پێی باشە ئەزموونی حکومەتی بنکە فراوان هاوشێوەی کابینەی پێشوو دووبارە نەکرێتەوە،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆرانی كردووه له نزیكه‌وه‌ی باسیان له هه‌یكه‌لی پێكهێنانی كابینه‌ی نویه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه .