گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نیگه‌رانی مه‌لا به‌ختیاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی نیگه‌ران ده‌كات و تا ئیستا له‌ ماڵه‌وه‌ دانیشتوه‌و ئاماده‌نییه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ناو حیزبه‌كه‌ی و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی ناكات .

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی له‌ باره‌ی نێگه‌رانییه‌كانی مه‌ڵا به‌ختیاره‌وه‌ رایگەیاند: دووجار سەردانی مەلا بەختیارم كردووە لە ماڵەوە و داوای لێكردووە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی ، كەسێكی تێكۆشەر و ماندووی ئەو شۆڕشەیە، كاك كۆسرەتیش چەند جارێك پەیوەندی پێوە كردووە، بەڵام هێشتا بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە”.

به‌پیی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” مه‌لا به‌ختیار بە بێدەنگی کار لەسەر کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی دەکات و  له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانی یه‌كێتی سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌ بۆ چاكسازی له‌ نێو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دا.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێک بوو لە كاندیده‌كانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارلەلایەن ئەو حیزبەوە، بووە هۆی نیگەرانی مه‌لا به‌ختیارو لەو کاتەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ی نەکردووە.

 

Back to top button