پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ خزمه‌تى پووكت بكه‌یت

پوكیش یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ستیارترین شوێنى جه‌سته‌ ، زۆربه‌ئاسانى دووچارى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام پێویسته‌ به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى ئاسان پارێزگارى له‌ پووكمان بكه‌ین تا توشى ئاوسان و هه‌وكردن و خوێن به‌ربوون نه‌بێته‌وه‌.

• ڕۆژانه‌ چه‌ند جارێك ئاو له‌ده‌مت ڕابده‌ ، چونكه‌ بوونى به‌كتریا و هه‌ر ته‌نێكى بێگانه‌ له‌ناو ده‌مدا كار له‌پووك ده‌كات و توشى هه‌وكردنى ده‌كاته‌وه‌ .

• پێویسته‌ له‌ ڕۆژێكدا دوو جار ددانه‌كانت بشۆیت ، تا پوكت پیسى لێ كۆنه‌بێته‌وه‌.
• ئاگاداربه‌ فڵچه‌ى ددانه‌كه‌ت مه‌ده‌ له‌ پووكت ، چونكه‌ توشى ئاوسانى ده‌كاته‌وه‌ .
• نابێت چیلكه‌ یان شتى ڕه‌ق بكه‌ى به‌ پوكتا ،چونكه‌ پوك ناسكه‌ و بریندارى ده‌كات ، به‌وه‌ش توشى هه‌وكردن ده‌بێته‌وه‌ .
• له‌هه‌ر لایه‌كى ده‌مدا كه‌ ددانى تێدا نه‌ماوه‌ هه‌وڵ بده‌ كه‌متر شتى پێ بخۆیت ، چونكه‌ خواردنى ڕه‌ق ده‌بێته‌ هۆى برینداربوونى پووك .
• بۆ پاك بوونه‌وه‌ى ناو ده‌مت و پووكت ،ده‌توانى شه‌وان به‌رله‌خه‌وتن گیراوه‌ى ئاو و خوێ غه‌رغه‌ره‌ پێ بكه‌یت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

Back to top button