ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت به‌جێده‌هێڵێت

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، كه‌له‌ماڵپه‌ڕى “Net doctor” ى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌ كاریگه‌رى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییاكان ده‌كات له‌سه‌ر منداڵ .

به‌كارهێنانى مۆبایل و ئایپاد بۆمنداڵ له‌ته‌مه‌نى چوار ساڵییه‌وه‌ كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر منداڵ دروست ده‌كات هه‌تا ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى .

منداڵ دووچارى ئه‌م كێشانه‌ ده‌كاته‌وه‌ :-

• خه‌وى منداڵ ناڕێك ده‌كات ، تا واى لێ دێت توشى خه‌وزڕانى ده‌كاته‌وه‌ .
• منداڵ دووچارى قه‌ڵه‌وى ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ واى لێ ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌برسێتى بكات.
• گه‌شه‌ى منداڵ دوا ده‌خات له‌ڕووى مێشك و ده‌روونییه‌وه‌.
• منداڵ دووچارى دوودڵى و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووڕه‌یى زیاد ده‌كات و ده‌روونى تێك ده‌دات.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

Back to top button