سبەی عادل عەبدولمەهدی هەشت کاندی وەزیر لە حکومەتەکی دەباتە پەرلەمان

 

دوای ئەوەی لە حکومەتی نوێی عێراق تەنها متمانە،بە بەشێکی وەزیرەکان درا، هەشت وەزارەت بە هۆی ناکۆکی سیاسی نەتوانرا وەزیرەکانیان دەستنیشان بکرێن وا بڕیارە سبەی عادل عەبدولمەهدی بە هەشت کاندید بۆ وەزارەتەکان بچێتە پەرلەمان.

فازڵ فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح دووپاتیكرده‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ناوی 8 وه‌زیری نوێ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان پێێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، گوتیشی: هه‌ر كاندیدێك كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ره‌ت بكرێته‌وه‌، عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ دواكه‌وتن جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستنیشان ده‌كات.

فه‌تلاوی گوتی: “زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی كاندیدانی پۆسته‌ وه‌زارییه‌ پڕنه‌كراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، كه‌ بڕیاره‌ عه‌بدولمه‌هدی له‌ دانیشتنی سبه‌ی ناوه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “سه‌رۆك وه‌زیران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی 8 وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌كراوه‌كان له‌ دانیشتنی سبه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و پۆستی هیچ وه‌زاره‌تێك دواناخات”.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “هه‌ر كاندیدێك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ره‌ت بكرێته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌شوێنی ئه‌و دیاری ده‌كرێت”، گوتیشی: “سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی رێككاره‌ یاساییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌واو كردووه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سته‌ی چاكسازی و لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری باس كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی وردبینی كردن له‌ ناوی كاندیدان”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح باسی ئه‌وه‌شیكرد، “هێشتا هاوپه‌یمانی فه‌تح سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به‌ فالح فه‌یاز بدرێت” و گوتی: “دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سائیرون له‌سه‌ری نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن، ناوی فه‌یاز له‌ رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌”.

شه‌وی رابردوو، هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، “ئه‌گه‌ر فالح فه‌یاز نه‌یتوانی له‌ ده‌نگدان بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ناوی قاسم ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له‌شوێنی ئه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی سبه‌ی بۆ ته‌واوكردنی په‌یكه‌ری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ی هێشتا وه‌زیره‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كراون، تایبه‌ت كردووه‌

Back to top button