جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق: گۆڕانکاری لە بودجەی ۲۰۱۹ـی عێراق کراوە
دوای ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستبەکاربوو، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، كه هاوكات وه‌زیری دارایی عێراقه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕای گه‌یاند، گۆڕانكارى له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 كراوه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: “فوئاد حوسێن، له نووسینگه‌ى خۆى له به‌غدا، پێشوازی كرد له ماسیس وڵته‌رز، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق و باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و دوا پێشهاته‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و ناوچه‌كه، كرد”.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه له‌سه‌ر زارى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابوورى، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه عێراق پێویستى به شاره‌زایی دۆسته‌كانى هه‌یه، به‌تایبه‌ت له بوارى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و دروستكردنى به‌نداو، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كه‌رتى كشتوكاڵ و سامانى ئاژه‌ڵى ده‌بووژێنێته‌وه و وزه‌ى كاره‌باش به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
لاى خۆیه‌وه، باڵیۆزه‌كه‌ى هۆڵه‌ندا، پشتیوانى حكوومه‌ته‌كه‌ى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى مرۆیی و پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى دووپات كرده‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه له پێشكه‌شكردنى شاره‌زایی خۆیان له بواره‌كانى ئاو و به‌نداو دروستكردن.
فوئاد حوسێن، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له ته‌واوكردنى پێداچوونه به یاساكه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ په‌رله‌مان له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا، هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه: “پرۆژه‌یاساكه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاى له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت ناگونجێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت”.