حەشدی شەعبی:۲۰پێشمەرگەی یەکەی ۷۰ـی سەربە یەکێتی لە نزیک کەرکووک رفاند

دوای ئەوەی بەهۆی خیانەتی یەکێتی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیرکرا، ئێستا شارەکە بە حوکمی سەربازی بەڕێوەدەچێت و کورد شاربەدەر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی یەکێتی هاوکاری سەرەکی داگیرکردنی کەرکووک بوو بەڵام ئێستا لە شارەکە جێیان ناکرێتەوە، به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌، 20 پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌ یه‌كه‌ى حه‌فتای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ نزیك كه‌ركووك، بۆ ماوه‌ى 4 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دواترئازاد كراون، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا، گیرا.

بەپێی زانیاریەکانی (خواکوڕک) کاتژمێر ۱۱ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 20 پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجى 1ى لیواى 134ى سه‌ر به‌ یه‌كه‌ى حه‌فتا، به‌چه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌رك گۆڕینه‌وه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ گوندی خاڵۆبازیانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی له‌یلان، ڕۆشتوون، پاشان کەوتوونەتە بۆسەی حەشد شەعبی.

شەرچاوەی زانیاریەکانی (خواکوڕک) گوتیشی:” لە نزیك گوندی عه‌لى زه‌نگه‌نه‌ و چیمه‌نى نزیك شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر هێزێکی حەشدی شەعبی جێگیرکراوە، دوای ئەرک گۆڕینەوەی پێشمەرگەکان دەکەونە بۆسەی حەشد بۆ ماوه‌ى 4 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر دەکرێن.

بەپێی زانیاریەکان: “دواتر به‌هه‌وڵى فه‌رمانده‌یه‌كی لیوا و فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه‌ ، پێشمه‌رگه‌كان ئازاد كراون، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیراوه‌.

 

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.

Back to top button