یهكێتی بۆ گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە گرنگ دهزانێت
ئەمڕۆ سێ شهممه ۲۷ی۱۱ی۲۰۱۸ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یهكێتی كۆبویهوه و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاوتوێكردنی پاكێجهكهی پارتی دهبێت بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان .
كهمێك لهمهوبهر دوای كۆتاییھاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا و ئاماژە بەوەكراوە، یەكێتی بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكە بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە گرنگ دەزانێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی له بهشێكی ڕاگهیهنراوهكهیدا دهڵێت :”دۆخی كوردستان و گفتوگۆكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگێنرا، بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تر بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە گرنگ زانراو لەمبارەیەوە جەخت لەوە كرایەوە، یەكێتی بە شەراكەتی راستەقینەو بڕیاری هاوبەش و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری كابینەی نوێ حكوومەت دەكات”.
له ڕاگهیهنراوهكهی یهكێتی دا هاتووه و دهشڵێت:”بۆ تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و كاروباری حزبی، رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە”.