به‌هۆی پۆسته حكومییه‌كانه‌وه باڵه‌كانی یه‌كێتی ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوانیان
خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناوخۆی یه‌كێتی زانیویه‌تی ناكۆكییەكانی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ، لەسەر پۆستەكانی حكوومەت و پەرلەمان، تا دێت قووڵتر دەبنەوە و بنەماڵەی تاڵەبانی دەیانەوێ هەموو ئەو پۆستانەی کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەر یەکێتی دەکەون، بە کەسانی نزیک لە خۆیان پڕ بکەنەوە، باڵی (کۆسرەت رەسوڵ)یش کە ئێستا دەیەوێ لەناو یەکێتیدا بە باڵێکی چاکسازی خۆی بناسێنێت، لە دژی ئەو هەوڵەی تاڵەبانییەکان وەستاوەتەوە.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ” خواكوڕك” ئاشكرای كرد كه باڵی كۆسرەت رەسوڵ، کە لە کۆمەڵێک پەرلەمانتار و کادیری یەکێتی پێکهاتوون و خۆیان بە (رەوتی بنیاتنانەوە) ناساندووە، رووبەڕووی ئەو هەژموونەی ئێستای تاڵەبانییەکان وەستاونەتەوە و پڕۆژە و پێشنیازیان داوەتە سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەو قۆناغەی ئێستای حزبەکەیان بە زاڵبوونی تاڵەبانییەکان بەسەر سەرکردایەتیی یەکێتیدا بە مەترسیی گەورە داناوە.
رەوتی بنیاتنانەوە كه پێكهاتووه له باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ رەخنەی توندیان لە ئەنجومەنی ناوەندی گرتووە، کە بووەتە ئۆرگانێكی لەكاركەوتوو و نەیانتوانیوە سەربەخۆیی رێكخراوەیی خۆی بپارێزێت، بەڵکوو رێچكەی پاشكۆیەتیی گرتووەتە بەر.
هه‌روه‌ها لە مەراسیمی رۆژی شەهیدی یەکێتی، لە هەفتەی رابردوودا لە دەباشان لەسەر مەزاری تاڵەبانی، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، بەبێ ناوهێنانی هیچ کەس و گرووپێک، هێرشی توندی کردە سەر خەڵکانێکی نێو حزبەکەی و گوتی: “لەم رۆژە پیرۆزەدا داوا لە هەموو هەڤاڵانی راستەقینەی یەكێتی دەكەم، هەموو لایەك هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیەی ئێستا هەمانە و ئیسرار دەكەین، لەناو یەكێتی و كۆمەڵگا و لەناو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەندێك كەس هەیە بەڕاستی بوونەتە مشەخۆر لەسەر حیسابی خوێنی شەهیدەكان و ماندووبوون و قوربانیدانی كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكان و هەمووتان پێكەوە، هەق وایە ئەو مشەخۆرانە لە كوردستان جێگایان نەبێتەوە”.
هاوكات تائیستا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به هۆی گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نیگه‌رانه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی ناكات وهاوكات کۆسرەت رەسوڵ لە ڕێگەی فه‌ره‌یدون عهبدولقادرەوە هه‌وڵی داوه كه مه‌لا به‌ختیار بگێرێته‌وه ناو مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی وبه‌ڵام مه‌لا به‌ختیار قایل نه‌بووە به‌بێ ئەنجامدانی کۆنگرە بگەڕێتەوە بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ” خواكوڕك ” ده‌لێت :مه‌لا به‌ختیار به فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرى وتووه ماڵباتى تاڵه‌بانی پلانیان هه‌یه كه كۆنگره‌یه‌كى ته‌وافقى لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ ئەنجام بدەن و پێشوه‌ختە رێك بكه‌ون كه پاڤڵ تاڵه‌بانى ببێته سكرتێرى گشتى و هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى و ئاڵا تاڵه‌بانى و شاناز ئیبراهیم ببنه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و نیوه‌ى زیاترى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتییش له خزمانى ماڵباتى تاڵه‌بانى و نزیكى خۆیان بن، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو كاتێكدا كۆنترۆڵى بڕیارەکانی یه‌كێتى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی :”مه‌لا به‌ختیار ئەوەشی بە فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرى وتووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، پشتیوانى نه‌كه‌ن له به‌رگرتن به‌و پلانه‌ى ماڵباتى تاڵەبانی ده‌یانه‌وێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ئه‌نجامى بده‌ن، ئەوە ده‌بێت چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بن كه زۆربه‌یان له یه‌كێتى دوور بخرێنه‌وه”.
به پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا ماڵباتى تاڵه‌بانى هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیار بگەڕێته‌وه بۆ مه‌كته‌بى سیاسى، بەڵکوو دەیانەوێ بەتەواوی مه‌لا به‌ختیار پەراوێز بخەن.
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە نوێترین گوتاریدا لە ماڵپەڕی (چاو‌دێر) بڵاوی کردووەتەوە ڕەخنەی توندی لە یه‌كێتی گرتووە و ده‌ڵێت: “ململانێ و مقۆمقۆی جۆراوجۆر، لەسەر پێكهاتەی یەكێتی، رابەرایەتییەكەی، ئۆرگانەكانی، مەركەزییەتەكەی، داهاتەكەی، هەڵوێست و هەڵسوكەوتەكانی، بەدەر لە رێڕەوە شەرعییەكەی، دەمێكە كەوتووەتە ناو سەركردە و ئۆرگانەكانی. بەداخەوە، تا ئێستا چارەسەری نیمچە ریشەییش بۆ ئەو كێشانە، نەدۆزراوەتەوە”.