شێخ جەعفەر مستەفا: سهردانهكهی بارزانی بۆ بهغدا گرنگهو گرنگی خۆی ههیه
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی یەکەی ٧٠ی سەربە یەکێتیی ، لەبارەی سەردانەکەی سهرۆك بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاند: ”سەردانەکەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا گرنگیی خۆی هەیە، چونکە بۆ دەرخستنی ئەوەیە کە نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، هەر بۆیە ئەو جۆرە سەردانان و کۆبوونەوە و پەیوەندییانە چ عێراق لەگەڵ کاک مەسعود و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان بیکات، یان بە پێچەوانە، هەنگاوێکی باشە“.
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی دهڵیت:” شەڕ لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە، بەڵکوو تەنیا لە بەرژەوەندیی دوژمن و ناحەز و خاوەن بەرژەوەندییە تایبەتەکاندایە، بۆیە نیەتی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە کێشەکان بە شێوەی گفتوگۆ و ئاشتییانە چارەسەر بکرێت”.
شێخ جەعفەر مستەفا، بهرپرسی هێزهكانی یهكهی ۷۰ـی یهكێتی گوتیشی :”لە دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە مەندەلییەوە تا شنگال، دۆخێکی ئاڵۆز لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بووە، بەو هۆیەشەوە بۆشاییەکی گەورە هەیە و “هێزە عێراقییەکان نەیانتوانیوە پڕی بکەنەوە”. گوتیشی: “ئێستا هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر خەڵکی ئەو ناوچانە هەیە، سەدان ماڵیش لەو ناوچانە ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون، چونکە داعش بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان کردووە“.
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی وبهرپرسی هێزهكانی یهكهی ۷۰ـی یهكێتی دهشلێت:” وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەوڵی ئەوەدایە کە هێزێکی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپا و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دروست بکرێت، تاوەکوو ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ بکرێتەوە، لە ناو شاری کەرکووکیش دۆخی ئەمنی بە پۆلیس و ئاسایش بسپێردرێت، چونکە “بەبێ هێزی پێشمەرگەش ئەو ئەمنییەتە دابین ناکرێت“.
لەبارەی پێداگریی سەرۆک بارزانی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان ،شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی دهشڵێ: “بە دڵنیاییەوە هەرچۆنێک باسی گەڕانەوەی پێشمەرگە کرابێت، گرنگیی خۆی هەیە، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و دابینکردنی ئاسایش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان، گرنگن“.