شاندێكی پارتی لە وڵاتی چین بەشداری كۆنگرەیەكی حزبی شیوعی ئەو وڵاتە دەكات

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆنگرەی دیالۆگ لە نێوان حزبی شیوعی چینی و حزبە سیاسیەكانی دیكەی عەرەبی لە وڵاتی چین بە ڕێوەچوو, لەسەر بانگهێشتی حزبی شیوعی چینی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆنگرەكەیانكرد,
هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چینی, بە نوێنەرایەتی ئەو حزبە بەشداری لەكۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعی چینی و پارتە سیاسییەكانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین كرد.

لە میانەی كۆنگرەكەدا بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی حكوومی و سەركردایەتی حزبی شیوعی لە ژێر ناونیشانی (الإصلاح و للانفتاح اختیار الگریق و الإستفادە المتبادلە) بەڕێوەچوو, نوێنەرەكەی پارتی وتاری حزبەكەی خوێندەوە.

هەر لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا شاندی پارتی بە جیا چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەكان ئەنجامدا و دواتریش بە بەشداری شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ شاندی حزبی شیوعی چینی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا.

هەر لەو سەردانەدا، نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری پانێڵی (پەیمانگای شانگهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كرد.

پانێڵەكە لەلایەن سەرۆكی پەیمانگای شانگهای و چەندین پسپۆڕی سیاسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەنی چین و شاندی لایەنە سیاسیەكانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون.

(وای جین) سەرۆكی پەیمانگاكە بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرامبەر بە وڵاتانی زلهێز و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی كرد.

لەلایەن خۆیەوە هیوا ئەحمەد مستەفا بە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی پەیمانگای شانگهای كرد.

ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشتكردنی چەند سەنتەرێكی تایبەت بە شیكاری سیاسی لە عێراق و كوردستان كرد بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی شاری شانگهای بكەن.

Back to top button