نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە

 

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی باروودۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی كبینەی نوێێ‌ حكومەتی هەریمی كوردستان ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە

ماڵپەری فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27/11/2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان كرد.

لە دیدارێكدا باس لە پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە، بارودۆخی عێراق، پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و بەشداری و پشتگیریی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی كرا.

سەرۆك وەزیران پشتگیریی هەرێمی كوردستانی لە عادل عەبدولمەهدی دووپات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا‌ و سەقامگیری و ئارامی لە عێراق و باشبوونی ڕەوشی ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی.

تاوتوێكردنی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی پەیوەست بە دۆخی عێراق و ناوچەكەوە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

Back to top button