ئاسایشی یه‌كێتی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ كۆیه‌وكه‌لار داده‌خات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠١٨ ئاسایشی یەکێتیی بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە شاری کۆیە داده‌خات .

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئاسایشی یەکێتی لە کەلار گەمارۆی بارەگای تەڤگەری ئازادی دا لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.

ئاسۆ مەحموو، لێپرسراوى بارەگاى تەڤگەرى ئازادی لە کۆیە راگەیاند: “ئەمڕۆ ھێزەكانی ئاسایشی كۆیە ھاتنە بارەگاكەمان و بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، پێیان گوتین دەبێ بارەگاكەتان داخەن، چونكە بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە ھەر ھێزێك مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ وەرنەگرتبێ ناتوانێ بارەگای ھەبێت و چالاكی سیاسیی لە ھەرێمی كوردستان بكات”.

لێپرسراوى بارەگاى تەڤگەرى ئازادی لە کۆیە ، گوتیشی: “جگە لە بارەگای كۆیە ھەر ئەمڕۆ بارەگای تەڤگەری ئازادی لە كەلاریش داخراوە، ھەرچەندە ئەو مۆڵەتەی بۆ داخستنی بارەگاكانی سلێمانی دانرا بوو تەواو بووە، بەڵام ھێشتا بارەگاكانی ئەوێ دانەخراون”.

به‌ پێی ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان یه‌كێتی له‌ ڕێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مەولوود چاوشئۆغلوو ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە یەکێتی به‌لێنی داوه‌ كه‌ ٣٥ بارەگای گرووپ و ناوەندی چالاکیی سەر بە پەکەکە دادەخات .

Back to top button