شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له پۆسته‌كه‌ی لاده‌درێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارله نێو یه‌كێتی به ” خواكوڕك” ـی ڕاگه‌یاند :” شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لادەدرێت”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو یه‌كێتی گوتیشی :” بالی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی له پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر لاده‌به‌ن و بورهان سەعید سۆفی، لە جێگه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كرێته لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی “.
به‌پێی زانیارییه‌كان باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی له‌هه‌وڵدان كه باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ڕێگه‌ی كۆنفرانس و كۆنگره‌وه لاواز بكه‌ن ،باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یەکێتی لە ھەوڵی ڕازیکردنی فەرماندەکانی سه‌ربازییه‌كانی یەکێتیدان و ئەو سەرکردانەیە کە نزیکن لە کۆسرەت رەسووڵەوە، تا ڕازییان بکات بە مانەوەیان لە سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەنجامدانی کۆنگرە، لەوەشدا درک بە نزیکبوونەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، له باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی ده‌كرێت کە پێشتر لە کۆسرەت ڕەسووڵەوە نزیک بوو.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێستا گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رقاڵی كوده‌تایه‌كن له‌ناو یه‌كێتیدا و له رێگه‌ی به‌ستنی پلینۆم یان كۆنگره‌یه‌كه‌وه كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان درووست بكه‌ن و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكه‌ن.