ئافره‌تان له‌ته‌مه‌نی ۱۸ساڵی و پیاوانیش له ته‌مه‌نی ۲۵ ساڵی گونجاون بۆ هاوسه‌رگیری

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ باس له زوو ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیرى ده‌كات ، كه‌تا چه‌ند كاریگه‌رى باش و خراپى هه‌یه به‌سه‌رته‌وه ، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه ده‌كات خانمان له‌ته‌مه‌نى “۱۸” ساڵى به‌ره‌و سه‌ره‌وه گونجاون بۆ هاوسه‌رگیرى ، به‌ڵام پیاوان له ته‌مه‌نى “۲۵” ساڵییه‌وه زیاتر گونجاون بۆ هاوسه‌رگیرى .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زوو ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیرى له‌زۆر ڕووه‌وه سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت :-
• له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه زوو ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیرى زۆر به‌سووده ، چونكه دوورت ده‌خاته‌وه له بارى ناته‌ندروستى .
• هۆكارێكه بۆ دڵ خۆش بونت.
• له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریته‌وه هه‌ست به كه‌سایه‌تى و به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌یت .
• لایه‌نى ده‌روونى به‌ره‌و باش بون ده‌بات.
• زوو هاوسه‌رگیرى دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌ڵده‌ى دڵ .
• هاوسه‌رگیرى كه‌سایه‌تییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و كراوه‌ت پێ ده‌به‌خشێت .
• به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانمان نابێت زۆر له‌ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه هاوسه‌رگیرى بكه‌ن ، چونكه زیانى زیاتر ده‌بێت وه‌ك له سوودى ، باشتروایه له‌ته‌مه‌نى “۱۸-۲۰” ساڵى به‌ره‌و سه‌ره‌وه گونجاوترن .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.