میسال ئالووسی: پیلانێکی ئێرانی ـ قەتەری بۆ کوشتنی موقتەدا سەدر ئاشکرا دەکات
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر توانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی رابردووی عێراق بەدەست بهێنێت، بەبەردەوامی هەلوێستەکانی دژ بە ئێران بوونەو پێی وایە ئێران رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت، لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی سه‌رۆكى حزبى نه‌ته‌وه له عێراق، هۆشدارى دا له هه‌وڵێكى ئێرانى- قه‌ته‌رى بۆ كوشتنى موقته‌دا سه‌در، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕێگه له‌كاندیده‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ ده‌گرێت.
میسال ئالووسى، سه‌رۆكى حزبى نه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند: “موقته‌دا سه‌در به‌هه‌موو توانایه‌كی ڕووبه‌ڕووی پرۆژه‌ى ئێرانى – قه‌ته‌رى بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ له‌لایه‌ن كاندیده‌كانى نزیكیانه‌وه، وه‌ستاوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌در به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه زۆر درێژه ناكێشێت و به كوژرانى كۆتایی پێده‌هندرێت. به‌پێویستیشی ده‌زانێت حكوومه‌تى عێراق و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، سه‌در بپارێزن.
هه‌رچه‌نده له 25/ 10/ 2018 كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، به‌ڵام تائێستاش 8 وه‌زیر ماونه‌ته‌وه دیارى بكرێن، له‌نێویاندا ناوخۆ و به‌رگرى هه‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، كه به‌نزیك له ئیخوان موسلمین و قه‌ته‌ر داده‌نرێت، پۆستى وه‌زیری به‌رگرى وه‌ربگرێت، هاوكات فالح فه‌یاز، نزیك له ئێران، پۆستى ناوخۆ وه‌ربگرێت.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له توویتێكدا داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، په‌له بكات له پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى، به‌ڵام به بێ وه‌زیره‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى، بۆ ئه‌و دوو پۆسته‌ش ده‌رگا بكاته‌وه ئه‌و فه‌رمانده باڵایانه‌ى عێراقیان له‌ده‌ست داعش ڕزگار كرد، خۆیان كاندید بكه‌ن: “به‌بێ ئه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ خۆیان بسه‌پێنن” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران و قه‌ته‌ر و وڵاتانى دیكه.